لە سۆمالیا 200 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب کوژران

(0) / / ئەفریقیا / سۆمالیا


Feb 17, 2023

قەبارەی فۆنت:
حکومەتی سۆمالیا ڕایگەیاندووە کە لە هێرشێکی وشکانی و ئاسمانی لە پارێزگای هیرشبیلی لە باشوری ئەو وڵاتە 200 ئەندامی گرووپی تیرۆریستی ئەلشەباب کوژراون.
جێگری وەزیری ڕاگەیاندنی حکومەتی سۆمالیا هەواڵی کوژرانی چەند فەرماندەیەکی ئەو گرووپە تیرۆریستییەشی ئاشکرا کردووە.
عەبدولڕەحمان یوسف ڕایگەیاندووە کە سوپای سۆمالیا ڕۆژی پێنج شەممە 16 ی شوبات بە هاوکاری دەزگای هەواڵگری سۆمالیا و هێزە نێودەوڵەتییەکان، پرۆسەیەکی سەربازیی لە شاری ئەنجی لە ناوچەی شبیلی خواردوو لە پارێزگای هیرشبیلی ئەنجام داوە.
ئەو بەرپرسەی سۆمالیا سەبارەت بە چۆنیەتی و وردەکاری بەشداری هێزی نێودەوڵەتی هیچ ڕوونکردنەوەیەکی نەداوە./.