پێش سەردانەکەی بایدن بۆ ئۆکراینا چی لە نێوان واشنتن و مۆسکۆ گوزەرا؟

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا جۆبایدن مۆسکۆ ڕووسیا زیلینسکی


Feb 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
جێگری ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا هەندێک زانیاریی لە سەر هاوئاهەنگی واشنتن و مۆسکۆ بۆ سەردانیکردنی ئۆکراینا لە لایەن سەرۆک کۆماری ئەمریکاوە خستووەتەڕوو.
دیمێتری مێدڤێدڤ ڕایگەیاندووە کە جۆبایدن لە پاش وەرگرتنی دەستەبەری ئەمنی لە لایەن ڕووسیاوە سەردانی ئۆکراینای کردووە.
پێشتریش کۆشکی سپی بە بێ ئاماژە بە وردەکارییەکان، هەبوونی پەیوەندیی لە گەڵ ڕووسیا لە سەر ئەم سەردانە ئاشکرا کردبوو.
کۆشکی سپی ڕایگەیاندبوو کە بۆ ڕێگری لە هەر هەڵەیەک کە دەتوانێت هەر دوو وڵاتی خاوەن چەکی ناوەکی بەرەو شەڕی ڕاستەوخۆ پەلکێش بکات، ئەو هاوئاهەنگییە لە سەر سەردانەکەی بایدن کرابوو.
جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە 20 ی شوبات لە سەردانێکی ڕانەگەێندراودا گەیشتە کیێڤ پایتەختی ئۆکراینا و پاش 5 کاتژمێر مانەوە لەم شارە و چاوپێکەوتنی زیلینسکی، بەرەو پۆڵۆنیا بەڕێ کەوت./.