سێ وڵاتی عەرەبی داوای نێوەندگێڕیی ئێران و ئەمریکا دەکەن

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ئێران


Feb 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند کە سێ وڵاتی عەرەبی داوای نێوەندگێڕییان لە نێوان تاران و واشنتن بۆ زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنی ناوەکی کردووە.
ناسر کەنعانی وتی کە عێراق، قەتەر و عۆمان داوای ئەوەیان کردووە کە بۆ گەڕانەوەی ئەمریکا و لایەنەکانی دیکە بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی نێوەندگێڕی بکەن و تارانیش پێشوازیی لەم پێشنیارە کردووە.
ناوبراو داوای ئەوەیکرد کە ئەمریکا لە دۆسیەی ناوەکی ڕاستییەکان ببینێت و واز لەو هەڵسووکەوتانە بێنێت کە لە دژی هەوڵەکانی زیندووکردنەوەی ڕێکەوتنەکەیە.
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران وتی کە ئەگەر لایەنەکانی دیکە بە تایبەت ئەمریکا دەستەبەری هەڵگرتنی سزاکان بکەن، تاران دەتوانێت بۆ ڕێکەوتنی ناوەکی بگەڕێتەوە./.