بەڵێندەرەکانی تورکیا دەستبەسەر دەکرێن

(0) / / ئەورووپا / تورکیا


Feb 26, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دادی تورکیا هەواڵی دەستبەسەرکردنی 184 بەڵێندەری لە پاش بومەلەرزە بەهێزەکەی ئەم دواییە ڕاگەیاندووە کە پرۆژەی شوقەکانیان لەو ناوچانە جێبەجێ کردووە.
هاوکات لە گەڵ توڕەبوونی جەماوەری لە تورکیا بەرامبەر بەو کەسانەی کە بە بەڵێندەرە گەندەڵەکان ناویان بردووە، حکومەتی تورکیا 184 بەڵێندەری دەستبەسەر کردووە.
بەکر بوزداغ وەزیری دادی تورکیا لە شاری دیاربەکر ڕایگەیاند کە لێپرسینەوە لە 600 کەسی دیکەش کراوە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە 160 هەزار شوقە کە 520 هەزار یەکەی نیشتەجێبوون لە خۆ دەگرێت بە هۆی بومەلەرزەکەی تورکیاوە ڕووخاون یان زیانیان پێگەیشتووە و ئەمەش قورسترین ڕووداوی مێژووی پێشکەوتنی ئەم وڵاتەیە./.