بومەلەرزەکە چی لە ئابوری تورکیا کردووە؟

(0) / / ئەورووپا / تورکیا


Feb 27, 2023

قەبارەی فۆنت:
بانکی نێودەوڵەتی خەمڵاندنی خۆی سەبارەت بە زیانە مادییەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا خستەڕوو و بە گوێرەی ئەو خەمڵاندنەش ئەو وڵاتە 34 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار زیانی بەرکەوتووە و تێچووی دووبارە ئاوەدانکردنەوە و بوژانەوەش ڕەنگە دوو هێندەی قەبارەی زیانەکان بێت.
بەڕێوەبەری نووسینگەی بانکی نێودەوڵەتی لە تورکیا ڕایگەیاند کە بە پێی خەمڵاندنی بانکەکە، ئەو دوو بومەلەرزەیە کە لە 6 ی شوباتدا ڕوویدا، نزیکەی لە سەدا 3.5 تا 4 ی گەشەسەندنی بەرهەمی ناوخۆیی پێشبینیکراوی تورکیا لەم ساڵ کەم دەکاتەوە.
بە هۆی دوو بومەلەرزەکەی تورکیاوە زیاتر لە 160 هەزار باڵاخانە لە نێوانیاندا 520 هەزار شوقەی نیشتەجێبوون ڕووخاون یان زیانی زۆریان پێگەیشتووە.
گرووپە بازرگانییەکان و شارەزایانی ئابوری پێشبینی ئەوە دەکەن کە بونیادنانەوەی خانووبەرە و ژێرخانی باڵاخانەکان زیاتر لە 100 ملیار دۆلاریان دەوێت، هەروەها گەشەی ئابوری تورکیاش یەک یان دوو خاڵ کەم دەبێتەوە./.