وەزارەتی تەندرووستی داوای بەڵگە لە غالب محەممەد و سەرکەوت شەمسەدین دەکات

(0) / / كوردستان / غالب محەممەد


Apr 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

پاش ئەوەی کە هەر یەک لە غالب محەممەد و سەرکەوت شەمسەدین ئەندامانی پەرلەمانی عێراق ڕایانگەیاند کە ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەولێر و دهۆک ساختەکراون و ژمارەکان وەهمین و هیچ بنەمایەکیان نییە، وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ئامارەکان ڕاست و درووستە.

ئاسۆ حەوێزی وتەبێژی وەزارەتی تەندرووستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاندووە کە ئامارەکانی کۆرۆنا زۆر بە وردی وەردەگیرێت و لە لایەن وەزارەتی تەندرووستییەوە بڵاو دەکرێتەوە و تەنانەت ژمارەکان زیاتریش لەوەیە کە بڵاو دەکرێتەوە، لە بەر ئەوەی کە هەندێک کەس تووش دەبێت و پشکنینی کۆرۆناش ناکات.

ناوبراو داوای لەو دوو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق کرد کە بەڵگەکانیان بۆ ئاشکراکردنی شتی ناڕاست یان گومانەکان لە سەر ئامارەکانی تایبەت بە کۆرۆنا بخەنەڕوو./.