بایدن زانیارییەکی گرنگ لە سەر شەڕی ئۆکراینا ئاشکرا دەکات

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن ئەمریکا ئۆکراینا


Mar 04, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڕووسیا هێزەکانی بۆ هێرشێکی گەورەتر لە ئۆکراینا ئامادە دەکات.
جۆبایدن سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە میانەی پێشوازیکردنی لە ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژکاری ئەڵمانیا لە کۆشکی سپی ڕایگەیاند کە پاڵپشتییە سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژیاوا بۆ ئۆکراینا جیاوازیی لە شەڕەکەدا درووست کردووە.
بایدن ڕایگەیاند کە ڕووسیا خۆی بۆ هێرشی گەورەتر ئامادە دەکات و پلانی هێرشی دیکەی داناوە.
سەرۆک کۆماری ئەمریکا هەروەها ئاشکرای کرد کە بە ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیای ڕاگەیاندووە ڕێکخراوی سەربازی ناتۆ هەڵناوەشێتەوە بەڵکوو ئەندامی نوێ پەیوەندی بەم ڕێکخراوەوە دەکەن.
ڕاوێژکاری ئەڵمانیاش ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە هاوبەشی لە گەڵ ئەمریکا درێژە بە هاوکارییەکانی بۆ ئۆکراینا دەدات./.