مەکرۆن لە سەر دۆسیەی ناوەکی ئێران سەردانی سعوودیە دەکات

(0) / / كوردستان / مەکرۆن


Feb 03, 2021

قەبارەی فۆنت:

چەند سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی وڵاتانی ڕۆژئاوا لە سعوودیە ڕایانگەیاندووە کە ئیمانۆیل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا لە نزیکترین کاتدا سەردانی ڕیاز دەکات.

ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە مەکرۆن ناوەڕاستی ئەم مانگە سەردانی وڵاتی سعوودیە دەکات.

بڕیارە ناوبراو لەو سەردانەدا لە گەڵ هەر یەک لە شا سەلمان بن عەبدولعەزیز و محەممەد بن سەلمان جێنشینی سعوودیە کۆببێتەوە.

بە وتەی سەرچاوەکان، دۆسیەی ناوەکی ئێران، دۆخی لوبنان و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان پاریس و ڕیاز بە تایبەت لە بواری بەرگری لە ڕیزی گرنگترین تەوەری سەردانەکەی مەکرۆن بۆ سعوودیە دەبێت.

سەرۆک کۆماری فەرەنسا هەینی ڕابردوو داوای ئەوەی کردبوو کە وڵاتی سعوودیە ببێتە بەشێک لە ڕێکەوتنی ناوەکی ئێران.

حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران ئەو داوایەی بە توندی ڕەتکردەوە./.