ئەمریکا باس لە بەهێزبوونی ڕووسیا دەکات

(0) / / ئەمەریکا / ڕووسیا ئەمریکا


Mar 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە مۆسکۆ گەورەترین یەدەکی چەکی ناوەکی جیهانی هەیە.
لە ڕاپۆرتێکی ساڵانەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکادا هاتووە کە ڕووسیا پێگەی خۆیی وەک گەورەترین و بەهێزترین خاوەن چەکی ناوەکی پاراستووە و درێژە بە دەستخستنی تەکنۆلۆژیا و توانای نوێ لە بواری ناوەکیدا دەدات.
ڕاپۆرتەکە دەڵێت کە ڕووسیا دۆخی مووشەکە ناوەکییە دوورهاوێژەکانی باشتر دەکات کە لە توانایاندایە کڵاوەی ناوەکی هەڵبگرن.
دەزگای هەواڵگری ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە ڕووسیا پێی وایە کە ئەم توانایە هێزی بەرگریی لە بەرامبەر ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی زیاتر دەکات.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا 21 ی شوبات ڕایگەیاند کە مۆسکۆ بەشداری خۆی لە پەیمانی کەمکردنەوەی چەکە ستراتیژییەکان ڕادەگرێت بەڵام لەو پەیمانە ناکشێتەوە./.