سەدر: عێراق بە پەیوەندی لە گەڵ سعوودیە و ئیمارات داهاتوویەکی ڕوونی دەبێت

(0) / / ئاسیا / سعوودیە


Apr 04, 2021

قەبارەی فۆنت:

سەرۆکی ڕەوتی سەدر لە تویتێکدا هەڵوێستی خۆیی لە سەر سەردانەکانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ وڵاتانی سعوودیە و ئیمارات ڕاگەیاند.

سەید موقتەدا سەدر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی توێتەر ڕایگەیاند کە پەیوەندی بەربڵاوی عێراق لە گەڵ وڵاتانی عەرەبی و سەردانەکەی کازمی بۆ وڵاتانی برادەر سعوودیە و ئیمارات هەنگاوێکی درووستە بە ئاراستەیەکی درووست، لە بەر ئەوەی کە ئێمە لە گەڵ ئەم دوو وڵاتە مێژوویەکی دوور و درێژمان هەیە.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێمە بەم وڵاتانەوە داهاتوویەکی ڕوونمان دەبێت و لە نێوان ئێمە و ئەوان، برایەتی، هاوبەشی و ئاشتی لە پێناو بەرژەوەندییەکانمان دەبینرێت.

سەرۆکی ڕەوتی سەدر هەروەها ڕایگەیاند کە عێراق دەبێت پرسی ئاشتی لە ناوچەکە بێت./.