تورکیا پەنابەرانی نایاسایی دەردەکات

(0) / / ئەورووپا / تورکیا


Mar 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
لە سەرەتای ئەمساڵەوە زیاتر لە 21 هەزار پەنابەری نایاسایی لە لایەن حکومەتی تورکیاوە دەرکراون.
وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ڕایگەیاند کە لە سەرەتای ساڵی 2023 تا ئێستا 21 هەزار و 211 پەنابەری نایاسایی لەم وڵاتە دەرکراون.
لە ڕاگەێندراوێکی وەزارەتی ناوخۆی تورکیادا هاتووە کە هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی پەنابەرانی نایاسایی بەردەوام دەبێت و لە نوێتەین هەنگاودا 134 پەنابەری نایاسایی ئەفغان لە شاری ئیستەنبووڵ دەرکراون.
ساڵی ڕابردووش 124 هەزار و 441 پەنابەری نایاسایی لە تورکیا دەرکران./.