ئەمریکا باڵیۆزێکی نوێی بۆ سعوودیە دەستنیشان کرد

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا سعوودیە


Mar 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە ڕیاز ڕایگەیاند کە ئەنجومەنی پیران ڕەزامەندیی لە سەر دەستنیشانکردنی باڵیۆزێکی نوێ بۆ ڕیاز دەربڕیوە.
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا ڕەزامەندیی لە سەر دەستنیشانکردنی مایکڵ ڕانتی وەک باڵیۆزی ئەو وڵاتە لە سعوودیە دەربڕی.
کۆشکی سپی لە مانگی نیسانی 2022 ڕایگەیاندبوو کە بایدن، مایکڵ ڕانتیی وەک باڵیۆزی ئەمریکا لە سعوودیە کاندید کردووە.
ڕانتی شارەزایی لە زمانەکانی فەرەنسی و عەرەبی هەیە و بەم دواییانەش وەک کاربەڕێکەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە قودس چالاکی کردووە./.