ئەسەد: بە مەرج لە گەڵ ئەردۆغان کۆدەبمەوە

(0) / / ئاسیا / سوریا تورکیا بەشار ئەسەد


Mar 16, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری سوریا وتی کە کۆبوونەوەم لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا بەندە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە و ڕاگرتنی پاڵپشتییەکان بۆ تیرۆریزم.
بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا وتی کە زیاترکردنی ژمارەی بنکە سەربازییەکانی ڕووسیا لە خاکی سوریا ڕەنگە بۆ داهاتوو پێوتست بێت لە بەر ئەوەی کە بوونی ڕووسیا لە سوریا پەیوەندی بە هاوسەنگی هێزەوە لە جیهاندا هەیە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی ئاژانسی سپۆتنیک وتی کە تێڕوانین لە سەر بنکە سەربازییەکان نابێت پەیوەندی بە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرەوە هەبێت، ئێستا شەڕی دژ بە تیرۆر هەیە بەڵام کاتییە و بوونی سەربازی ڕووسیا کاتی نابێت، ئێمە باس لە هاوسەنگی هێز دەکەین.
سەرۆک کۆماری سوریا وتی کە زیاتربوونی هێزەکانی ڕووسیا بە باش دەزانین و بۆ داهاتووی سوریا بە پێویستی دەزانین.
بەشار ئەسەد دوو مەرجیشی بۆ کۆبوونەوەی لە گەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا ڕاگەیاند و وتی کە هەر کۆبوونەوەیەک بەندە بە کشانەوەی هێزەکانی ئەو وڵاتە لە سوریا و ڕاگرتنی هاوکارییەکان بۆ گرووپە تیرۆریستییەکان./.