تورکیا فڕۆکە شەڕکەرەکەی خستەڕوو

(0) / / ئەورووپا / تورکیا


Mar 18, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی دەستەی پیشەسازی بەرگری تورکیا چەند وێنەیەکی فڕۆکەی شەڕکەری خۆماڵیی بە ناوی MMU بڵاو کردەوە.
ئیسماعیل دەمیر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ئەو وێنانەی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە پێشتر ئەوەمان باس کردبوو کە لە 18 ی ئازاری 2023 فڕۆکە شەڕکەرەکەی بەرهەمی تورکیا دەخەینەڕوو.
ناوبراو ڕایگەیاند کە ئێستا ئەم فڕۆکە لە فڕۆکەخانەیە و لە داهاتوویەکی نزیکدا بە ئامادەبوونی سەرۆک کۆمار بە ئاسماندا گەشتەکانی دەست پێدەکات.
بڕیارە ئەم فڕۆکەیە بکرێتە شوێنگرەوەی فڕۆکە شەڕکەرەکانی جۆری ئێف 16 ی تورکیا.