تورکیا کوشتنی سەرکردەیەکی پەکەکەی لە سوریا ڕاگەیاند
(0) /
دەزگای هەواڵگری تورکیا هەواڵی کوشتنی سەرکردەیەکی پەکەکە و یەکینەکانی پاراستنی گەلی لە باکوری سوریا ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاگەیاندنی دەزگای هەواڵگری تورکیا، محەممەد یڵدرم ناسراو بە حەمزە کۆبانی بەرپرسی ڕێکخستنە داراییەکانی پەکەکە لە حەڵەب و تەل ڕەفعەت کوژراوە.
سەرچاوە ئاگادارەکان ڕایانگەیاندووە کە ناوبراو لە ناوچەی شێخ مەقسودی شاری حەلەب کوژراوە.
یڵدرم ساڵی 1986 پەیوەندی بە ڕیزەکانی پەکەکەوە کردبوو و لە ڕیزی سەرکردە کۆنەکانی ئەم حزبە هەژمار دەکرا.
ناوبراو ساڵی 2015 سوریای وەک شوێنی نوێی چالاکییەکانی هەڵبژارد و چووە ڕیزی یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە./.
تێبينيێك بنێرە: