لاوڕۆڤ: دانوستانەکانی مۆسکۆ و پەکین پەیوەندی بە ئەمریکاوە نییە

(0) / / ئەورووپا / ئەمریکا ڕووسیا لاوڕۆڤ مۆسکۆ


Mar 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاند کە دانوستانەکانی نێوان ئەم وڵاتە و چین پەیوەندی بە ئەمریکاوە نییە.
سرگێی لاوڕۆڤ وتی کە سەرکەوتنی دانوستانەکانی چین و ڕووسیا لە سەردانەکەی شی جین پینگ بۆ مۆسکۆ، پەیوەندی بە ئەمریکاوە نییە.
سەرۆک کۆماری چین ڕۆژی سێ شەممە لە مۆسکۆ لە گەڵ سەرۆک کۆماری ڕووسیا کۆبووە.
ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا وتی کە لە ئەگەری ئامادەیی ڕۆژئاوا و ئۆکراینا، پرۆژە پێشنیارکراوەکەی چین دەتوانێت وەک بنەمایەک بۆ سازشت لە ئۆکراینا بێت./.