پۆمپیۆ: بایدن تووشی هەڵەیەکی ستراتیژی بووە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ڕووسیا چین


Mar 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا هۆشداریی داوە کە واشنتن لە سەر گرنگینەدان بە پەرەسەندنی پەیوەندییەکانی چین و ڕووسیا تووشی هەڵەیەکی ستراتیژی بووە و ئەو هەڵەش پەیوەندی بە جۆبایدن سەرۆک کۆمارەوە هەیە.
مایک پۆمپیۆ وەزیری دەرەوەی حکومەتی ئەمریکا لە سەردەمی دوناڵد ترەمپ بە فۆکس نیوزی ڕاگەیاند کە هاوپەیمانی نێوان پەکین و مۆسکۆ گرنگە و نابێت دەسەڵاتدارانی کۆشکی سپی هێندە کەم بایەخ سەیری ئەم پەیوەندییە بکەن.
لێدوانەکانی پۆمپیۆ لە کاردانەوەی بەرامبەر بە سەردانەکەی شی جین پینگ سەرۆک کۆماری چۆن بۆ مۆسکۆ بووە و ڕایگەیاندووە کە چین بە داشکاندنی زۆرەوە نەوتی ڕووسیا دەکڕێت و پارتی دەسەڵاتداری چینیش هاوکاری زۆری ڕووسیا دەکات.
مایک پۆمپیۆ ڕایگەیاند کە جۆبایدن شکستی هێناوە و دەرفەتی ئەوەی بە چین و ڕووسیا داوە تا لێک نزیک ببنەوە و ئەمەش مەترسی لە سەر ئەمریکا و دانیشتووانەکەی داناوە./.