هەوڵی ڕاگەیاندنی بەرەیەکی نوێی سیاسی لە هەرێمی کوردستان دەدرێت

(0) / / كوردستان / یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان


Apr 06, 2021

قەبارەی فۆنت:

ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند کە لایەنەکانی دەرەوەی پارتی و یەکێتی هەوڵی ئەوە دەدەن بەرەیەکی نوێی سیاسی ڕابگەێنن.

ئەبوبەکر هەڵەدنی ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان ڕایگەیاند کە ئەم دۆخە مەنگ و چەقبەستووە پێویستی بە گۆڕانکاری و شڵەقانێک هەیە و چیتر فۆرمی حکومڕانی نابێت لە نێوان دوو حیزب بێت و پێویستە لایەنەکانی دیکەی دەرەوەی یەکێتی و پارتی لە پێناو هیوا و ئومێدی خەڵک و قازانجی حیزبەکانی دیکە بەرەیەکی نوێ پێک بێنن.

ناوبراو ڕایگەیاند کە ئەو وتووێژانە لە ئێستادا لە نێوان لایەنەکان بۆ پێکهێنانی بەرەیەکی سیاسی بۆ هەڵبژاردن هەیە.

هەڵەدنی وتی کە لایەنەکان نابێت تواناکانی خۆیان بە فیڕۆ بدەن و خەریکی شەڕی لاوەکی بن.

ئەندامەکەی فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی، هەر دوو حیزبی دەسەڵاتداری هەرێمی کوردستانی بە بەرپرس لەم دۆخەی ئێستا ناو برد./.