لاوڕۆڤ: وڵاتانی ڕۆژئاوا نایانەوێت شەڕی ئۆکراینا کۆتایی بێت

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ئەمریکا ئۆکراینا لاوڕۆڤ


Mar 30, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە وڵاتانی ڕۆژئاوا خوازیاری کۆتایی هاتنی شەڕی ئۆکراینا نین.
سرگێی لاوڕۆڤ ڕەخنەی لە هەڵوێستی ئەمریکا و وڵاتانی ڕۆژئاوا گرت و بە هەوڵدان بۆ درێژەپێدانی شەڕی ئۆکراینا تۆمەتباری کردن.
ناوبراو وتی کە وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندووە ئاگربەستی ئۆکراینا لە بەرژەوەندی ڕووسیایە و نابێت ئەوە ڕوو بدات.
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا وتی کە وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە گەڵ کیێڤ شەڕی دژ بە ئێمە دەکەن و هاتوونەتە قووڵایی شەڕەکەوە./.