ڕێژەی دانیشتووانی میسر گەیشتە نزیکەی 105 ملیۆن کەس

(0) / / ئەفریقیا / قاهیرە عەبدولفەتاح سیسی


Mar 31, 2023

قەبارەی فۆنت:
دەستەی ناوەندی ئاماری میسر ڕێژەی دانیشتووانی ئەم وڵاتەی بە نزیکەی 105 ملیۆن کەس ڕاگەیاند.
بە پێی ڕاپۆرتی دەستەی ناوەندی ئاماری میسر، ڕێژەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە گەیشتووەتە 104 ملیۆن و 750 هەزار کەس.
ڕێژەی دانیشتووانی میسر لە مانگی تشرینی ساڵی ڕابردوو 104 ملیۆن و 250 هەزار کەس بووە.
دەستەی ئاماری میسر ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی 6 مانگدا ڕێژەی دانیشتووانی ئەم وڵاتە 750 هەزار کەس زیادی کردووە.
قاهیرە بە 10 ملیۆن و 200 هەزار کەس لە پلەی یەکەمی 10 پارێزگا پڕ حەشیمەتەکەی میسردایە.
عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر ڕایگەیاندووە کە ڕاستە بژێوی ژیان بە دەستی خودایە بەڵام دەبێت ئێمەش بیر لە داهاتوو بکەینەوە و هەبوونی یەک منداڵ باشترە لە سێ یان چوار منداڵ لە هەلومەرجی ئێستادا./.