نەتەوە یەکگرتووەکان لە سەر مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی ئەتۆمی هۆشداری دەدات

(0) / / ئەمەریکا / ناکامیتسۆ ئەمریکا ڕووسیا


Apr 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری داماڵینی چەک ڕایگەیاند کە لە ئێستادا مەترسی بەکارهێنانی چەکی ئەتۆمی لە هەر کاتێکی دیکە زیاتر بووە و شەڕی ئۆکراینا مەترسیدارترین نموونەی ئەم دۆخەیە.
ئیزۆمی ناکامیتسۆ ڕایگەیاند کە وڵاتانی جیهان دەبێت خۆیان لە هەر هەڵەیەک کە دۆخی ئاشتی و سەقامگیری بەرەو مەترسی دەبات، بە دوور بگرن.
ناوبراو وتی کە سەرجەم وڵاتانی ئەندام لە ڕێکەوتنی ڕێگری لە پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی دەبێت بە جیدی پابەندی بەڵێنەکانی خۆیان بن.
ناکامیتسۆ وتی کە لەناوبردنی چەکی ئەتۆمی یەکەم پلانی سەرەکی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و ئامانجێکە کە دەبێت سەرجەم وڵاتان پابەندی بن.
ئەو بەرپرسەی ڕێکخراوی نەتە یەکگرتووەکان داوای لە ئەمریکا و ڕووسیا کرد کە بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانەکانی ڕێگری لە بەکارهێنان و پەرەسەندنی چەکی ئەتۆمی و گەیشتن بە ڕێکەوتنێکی نوێ ئامادە بن./.