ڕووسیا هەڵوێستی خۆیی لە سەر شەڕی ئەتۆمی ڕاگەیاند

(0) / / ئەورووپا / واسیلی نبنزیا ئەمریکا ڕووسیا


Apr 02, 2023

قەبارەی فۆنت:
باڵیۆزی ڕووسیا لە ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان جەختیکردەوە کە شەڕی ئەتۆمی براوەی نابێت.
واسیلی نبنزیا سەبارەت بە بڕیاری وڵاتەکەی بۆ جێگیرکردنی چەکی ئەتۆمی لە وڵاتی بیلاڕووس وتی کە لە ڕوانگەی مۆسکۆوە شەڕی ئەتۆمی هیچ براوەیەکی نابێت.
ناوبراو وتی کە ڕووسیا لە ساڵانی نەوەدەکان هەموو هەوڵێکی خستەگەڕ تا چەکە ئەتۆمییەکانی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی سۆڤییەت بهێنێتە خاکی خۆی و بۆ ئەمەش داوامان لە ئەمریکا کرد هەنگاوێکی هاوشێوە جێبەجێ بکات و واز لە شەڕی سارد بێنێت و سەرجەم چەکە ئەتۆمییەکانی بۆ خاکی خۆی بگەڕێنێتەوە بەڵام ئەمەی نەکرد.
پێشتر ڤلادیمیر پوتین سەرۆک کۆماری ڕووسیا ڕایگەیاند کە لە گەڵ ئەلکساندر لۆکاشینکۆ سەرۆک کۆماری بیلاڕووس لە سەر جێگیرکردنی چەکی تەکتیکی ئەتۆمی لەو وڵاتە گەیشتووەتە ڕێکەوتن./.