چاوش ئۆغلۆ: کۆبوونەوەی چوارقۆڵی ئەمڕۆ و سبەی بەڕێوە دەچێت
(0) /
وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕایگەیاند کە کۆبوونەوەی نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، تورکیا، سوریا و ڕووسیا دووشەممە و سێ شەممە 3 و 4 ی نیسان بەڕێوە دەچێت.
مەولود چاوش ئۆغلۆ هەواڵی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی نێوان ئێران، تورکیا، سوریا و ڕووسیای ڕاگەیاند. کۆبوونەوەکەش تایبەت بە سوریا دەبێت.
ناوبراو وتی کە سرگێی لاوڕۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا ڕۆژانی 6 و 7 ی نیسان سەردانی تورکیا دەکات.
چاوش ئۆغلۆ ڕایگەیاند کە لە گەڵ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و هەروەها گرێبەستی دانەوێڵە و درێژکردنەوەی بۆ ماوەی 120 ڕۆژ وتووێژ دەکات. ئەو گرێبەستە لە نێوان ڕووسیا و ئۆکراینا بە نێوەندگێڕی تورکیا و نەتەوە یەکگرتووەکان واژۆ کراوە./.
تێبينيێك بنێرە: