ترەمپ: پوتین تەواوی ئۆکراینا داگیر دەکات

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا دوناڵد ترەمپ پوتین ئۆکراینا


Apr 03, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا دیسانەوە ڕایگەیاند کە ئەگەر لە دەسەڵاتدا دەبوو ڕووسیا هێرشی نەدەکردە سەر ئۆکراینا. سەرەڕای ئەمەش جەختیکردەوە کە سەرۆک کۆماری ڕووسیا تەواوی ئۆکراینا داگیر دەکات.
دوناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە ئەگەر لە پۆستی سەرۆک کۆماری ئەمریکادا دەبووم دۆخەکە بۆ پوتین باشتر دەبوو لە بەر ئەوەی کە هێرشی نەدەکردە سەر ئۆکراینا.
ناوبراو وتی کە من و ڤلادیمیر پوتین لە گەڵ یەکتر ڕادەهاتین.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی کە پوتین ئەوەی دەزانی کە نابێت لە گەڵ من یاری بکات./.