ترەمپ: شەڕی سێهەمی جیهانی بەڕێوەیە

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا دوناڵد ترەمپ


Apr 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆبایدن ئەگەری هەڵگیرسانی شەڕی سێهەمی جیهانی لە ئارادایە.
دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا کە تەمەنی 76 ساڵە، لە یەکەم وتاری پاش لێپرسینەوەی لە دادگا وتی کە لە سەردەمی سەرۆکایەتی جۆبایدن ئەگەری شەڕی سێهەمی جیهانی لە ئارادایە و ئەو شەڕەش ئەتۆمی دەبێت.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا وتی کە حکومەتەکەی بایدن ئەمریکا بەرەو ڕووخان دەبات و بە سیاسەتەکانی جیهانی ڕوبەڕوی مەترسی شەڕێکی ئەتۆمی کردووەتەوە.
ترەمپ وتی کە هەڕەشەی ئاشکرای ئەتۆمی لە لایەن چەند وڵاتێکەوە هەیە و ئەمەش لە سەردەمی سەرۆکایەتی مندا هیچ کات نەبینراوە./.