پوتین ئەمریکا بە هۆکاری قەیرانی ئۆکراینا ناو دەبات

(0) / / ئەورووپا / ڤلادیمیر پوتین ڕووسیا ئۆکراینا ئەمریکا


Apr 05, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ڕووسیا بە باڵیۆزی نوێی ئەمریکای لە مۆسکۆ ڕاگەیاند کە واشنتن بە پاڵپشتی لە شۆڕشە ڕەنگینەکان بە تایبەت شۆڕشی 2014 ی ئۆکراینا، هۆکاری سەرەکی قەیرانی ئێستای ئەم وڵاتەیە.
ڤلادیمیر پوتین لە ڕێوڕەسمێکدا لە کۆشکی کرملێن وتی کە پەیوەندییەکانی مۆسکۆ و واشنتن گەیشتووەتە قەیرانێکی قووڵ.
ناوبراو بە لین ترێسی باڵیۆزی نوێی ئەمریکای لە مۆسکۆ ڕاگەیاند کە واشنتن هۆکاری سەرەکی قەیرانی ئێستای ئۆکراینایە.
سەرۆک کۆماری ڕووسیا هەروەها ڕەخنەی لە وڵاتانی ئەورووپی گرت و وتی کە ئەوان شەڕی دژ بە ئێمەیان دەستپێکرد.
پوتین هەروەها بە باڵیۆزانی نوێی 17 وڵاتی لە ڕووسیا ڕاگەیاند کە مۆسکۆ ئامادەی وتووێژە لە گەڵ سەرجەم وڵاتان و بڕیار نییە خۆی پەراوێز بخات./.