بازرگانێکی ڕووس نهێنییەک لە سەر ترەمپ ئاشکرا دەکات

(0) / / ئەمەریکا / ڕووسیا دوناڵد ترەمپ ئەمریکا


Apr 08, 2023

قەبارەی فۆنت:
بازرگانێکی ڕووس لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە مەترسی لە سەر گیانی دوناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری پێشووی ئەمریکا هەیە. هاوکات بانگهێشتی ترەمپی کرد کە سەردانی ڕووسیا بکات.
ڤیکتۆر بۆت بازرگانی ڕووس وتی کە ئەمڕۆ (هەینی) نامەیەکم بۆ دوناڵد ترەمپ ناردووە، سەرەتا پێم وایە کە گیانی لە مەترسیدایە و ئەو دادگاییکردنەی کە لە نیۆیۆرک دەستیپێکردووە، بە سزادانی تەواو نابێت.
بۆت وتی کە ترەمپم بانگهێشتی مۆسکۆ کردووە و پێشنیاری پاڵپشتی و پەنابەری سیاسیم بەو داوە تا بتوانێت شۆڕشێک دەست پێبکات و خەڵکی ئەمریکا ڕزگار بکات.
ڤیکتۆر بۆت بازرگانێکی ناسراوی چەکە لە ڕووسیا کە ساڵی ڕابردوو وەک بەشێک لە ڕێکەوتنی ئاڵوگۆڕی بەندکراوەکان لە نێوان مۆسکۆ و واشنتن ئازاد کرا. ناوبراو ساڵی 2008 لە وڵاتی تایلەند بە بڕیاری دادگایەکی ئەو وڵاتە و لە سەر داوای ئەمریکا دەستبەسەر کرا و پاشان لە ساڵی 2012 بە 15 ملیۆن دۆلار و 25 ساڵ گرتن سزا درا./.