ڕووسیا کۆگایەکی 70 هەزار تەنی سووتەمەنی ئۆکراینای کردە ئامانج

(0) / / ئەورووپا / ئۆکراینا ڕووسیا


Apr 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاند کە هێرشێکی سەرکەوتوو کراوەتە سەر باشوری ڕۆژهەڵاتی ئۆکراینا و کۆگایەکی گەورەی سووتەمەنی لە ناو براوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی یەک شەممە ڕایگەیاند کە کۆگایەکی سووتەمەنی 70 هەزار تەنی لە ئۆکراینا کراوەتە ئامانج و هێرشەکەش بۆ سەر ناوچەکانی دونتسک بووە، ئەمەش نوێترین هێرشی ڕووسیا بۆ سەر خاکی ئۆکراینا بووە.
لە ڕۆژانی ڕابردوو ئۆکراینا ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی خۆی بۆ ڕوبەڕوبونەوەی ڕووسیا ڕێکدەخاتەوە. لەو چوارچێوەدا یەکەی نوێی سەربازی ئۆکراینا بە 40 هەزار سەرباز و پاڵپشتی سەربازی وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیەوێت، هێرشی دژ بە ڕووسیا دەست پێبکات./.