کڵیچدار ئۆغلۆ بە پیازێکەوە هێرش دەکاتە سەر ئەردۆغان

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تورکیا


Apr 11, 2023

قەبارەی فۆنت:
کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا بە گرتە ڤیدیۆیەک لە چێشتخانەی ماڵەکەی خۆیەوە هێرشی کردە سەر سیاسەتە ئابورییەکانی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان.
کەماڵ کڵیچدار ئۆغلۆ کە سەرۆکایەتی بەرەی نەیارانی ئاکەپە و ئەردۆغان دەکات، لە گرتە ڤیدیۆیەک و لە کاتێکدا کە پیازێکی بە دەستەوەیە، سیاسەتە ئابورییەکانی سەرۆک کۆماری تورکیای ڕوبەڕوی ڕەخنەیەکی زۆر کردەوە.
ناوبراو وتی کە ئەگەر ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە دەسەڵاتدا بمێنێتەوە، نرخی پیاز دەگاتە هەزار لیر یان 6 دۆلار.
ئۆغلۆ وتی کە ئاکەپە دەزانێت پلان و سیاسەتەکانی ناتوانێت ڕەزامەندی خەڵک بە دەست بێنێت و بەم بۆنەوە پەنای هێناوەتە پڕوپاگەندە و تۆمەتبارکردنی پەکەکە و لایەنەکانی دیکە.
کڵیچدار ئۆغلۆ وتی کە ئەگەر ببمە سەرۆک کۆماری تورکیا، دیمۆکراسی و وەبەرهێنان و هەلی کار دێت، نرخی دراوە بیانییەکان دادەبەزێت و هێزی کڕینی خەڵک زیاتر دەبێت./.