پێنج وڵاتی عەرەبی دژایەتی گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەکەن

(0) / / ئاسیا / سعوودیە سوریا


Apr 13, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕۆژنامەی ۆڵ ستریت ژوورناڵ ڕایگەیاندووە کە 5 وڵاتی عەرەبی دژایەتی هەوڵەکانی سعوودیە دەکەن بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی.
چەند بەرپرسێکی عەرەبی بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە کە هەوڵەکانی سعوودیە بۆ گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی ڕوبەڕوی دژایەتی هاوپەیمانەکانی ڕیاز بووەتەوە.
هەر یەک لە وڵاتانی مەغریب، کوێت، قەتەر و یەمەن لە ئێستادا دژی گەڕانەوەی سوریان بۆ کۆمکاری عەرەبی. ئەو سەرچاوانە ڕایانگەیاندووە کە تەنانەت میسر کە لە چەند مانگی ڕابردوو گۆڕانکاریی لە پەیوەندییەکانی خۆی و سوریا کردووە، دژی گەڕانەوەی ئەم وڵاتەیە بۆ کۆمکاری عەرەبی.
ئەو وڵاتانە ڕایانگەیاندووە کە بەشار ئەسەد دەبێت لە یەکەم هەنگاودا لە گەڵ نەیارانی دیمەشق هاوکاری بکات و سەرجەم لایەنەکانی سوریا لە داهاتووی وڵاتەکەیاندا پشکیان هەبێت.
حکومەتی سەر بە سعوودیەش لە یەمەن بە هۆی پاڵپشتی سوریا لە بزوتنەوەی ئەنساروڵڵا دژایەتی گەڕانەوەی ئەم وڵاتە دەکات بۆ کۆمکاری عەرەبی./.