دەیان ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا داوای کۆتایی هاتنی گەمارۆی سەر یەمەن دەکەن

(0) / / ئەمەریکا / جۆبایدن


Apr 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

70 ئەندامی کۆنگرێسی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە داوایانکردووە کە هەوڵەکانی بۆ کۆتایی هێنان بە گەمارۆی سەر یەمەن زیاتر بکات.

ئەو ئەندامانەی کۆنگرێس لە نامەکەیاندا داوایان لە جۆ بایدن کردووە کە هانی سعوودیە بدات کۆتایی بە گەمارۆی سەر یەمەن بێنێت کە بووەتە هۆی کەمبوونی خۆراک و سووتەمەنی لەم وڵاتە.

نامەکەی ئەندامانی کۆنگرێس لە پاش ڕاپۆرتەکەی کەناڵی سی ئێن ئێن سەبارەت بە دۆخی ئێستای وڵاتی یەمەن بووە کە تێیدا هاتووە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سعوودیە ڕێگری لە گەیشتنی تەنکەرەکانی گواستنەوەی سووتەمەنی لە بەندەری حۆدەیدە دەکەن.

ڕاپۆرتەکە ڕایگەیاندووە کە فڕۆکە شەڕکەرەکانی سعوودیە ڕێگرییان لە گەیشتنی 14 کەشتی کردووە کە موڵەتی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانیان هەبووە./.