فەرماندەیەکی هەسەدە لە سوریا کوژرا

(0) / / ئاسیا / سوریا تورکیا


Apr 14, 2023

قەبارەی فۆنت:
بە هۆی هێرشی درۆنێک بۆ سەر ئۆتۆمبێلی هێزەکانی هەسەدە لە شاری قامیشلۆی باکوری ڕۆژهەڵاتی سوریا، کەسێک کوژرا و کەسێکی دیکەش بریندار بوو.
هێرشەکە کاتژمێر 2 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 14 ی نیسان لە باکوری شاری قامیشلۆ بووە.
لەو هێرشەدا فەرماندەیەکی باڵای هێزەکانی سوریای دیمۆکرات بە ناوی سەربازیی باران کوژراوە و کەسێکی دیکەش بریندار بووە.
هیچ لایەنێک هێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە بەڵام بە گشتی تورکیا ئەو هێرشانە دەکات.
هێزەکانی هەسەدەش ڕاگەێندراوێکیان لە سەر ئەو هێرشە نەبووە./.