تورکیا یەکەم مانگی دەستکردی خۆماڵیی ڕەوانەی بۆشایی ئاسمان کرد

(0) / / ئەورووپا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان تورکیا


Apr 15, 2023

قەبارەی فۆنت:
تورکیا بە فەرمی ڕایگەیاند کە یەکەم مانگی دەستکردی خۆماڵیی ڕەوانەی بۆشاییەکانی ئاسمان کردووە.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا پەیامێکی لە سەر ئەم ڕووداوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند کە مانگی دەستکردی ئیمجە بەرهەمی تورکیایە و بە زانستی خۆماڵی و پێداویستی ناوخۆیی و نیشتمانی درووست کراوە و ڕۆژی شەممە لە بنکەیەکی سەربازی لە ئەمریکا هەڵدرایە بۆشاییەکانی ئاسمان.
ئەردۆغان ئەمەی وەک مزگێنی سەدە بۆ تورکیا ناو بردووە.
پێدەچێت ئەرددۆغان و پارتی داد و گەشەپێدان ئەم مانگە دەستکردە وەک هەڵمەتێکی بانگەشەی هەڵبژاردنەکان بەکار بێنن./.