لە گەڕی سێهەمی وتووێژی ستراتیژی عێراق - ئەمریکا چی گوزەرا؟

(0) / / ئاسیا / فۆئاد حوسێن


Apr 07, 2021

قەبارەی فۆنت:

لە پاش بەڕێوەچوونی گەڕی سێهەمی وتووێژی ستراتیژی نێوان بەغدا – واشنتن، وەزیری دەرەوە و ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەندێک زانیارییان لە سەر وتووێژەکان خستەڕوو.

فۆئاد حوسێن وەزیری دەرەوەی عێراق وتی کە لە وتووێژەکاندا جەخت لە سەر بەردەوامی وتووێژەکان و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و واشنتن لە سەرجەم بوارەکان کراوەتەوە.

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقیش وتی کە ئەمریکا بەڵێنی ئەوەیداوە کە بەشێکی بەرچاوی هێزەکانی لە عێراق بکشێنێتەوە.

ناوبراو وتی کە لە وتووێژەکاندا پێشکەوتنی هێزە عێراقییەکان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر باس کرا و هەر دوو لا گەیشتوونەتە ڕێکەوتن کە پرسی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر تەنیا لە ئەستۆی هێزە ئەمنییەکانی عێراق بێت.

ئەعرەجی وتی کە ڕاسپاردەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق تەنیا ڕاوێژکاری و مەشق و ڕاهێنانە و ئەمەش کشانەوەی ژمارەیەکی زۆر لەوانی بە دواوە دەبێت.

ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق وتی کە گەیشتووینەتە ڕێکەوتن کە هیچ بنکەیەکی سەربازی دەرەکی لە عێراق نەبێت و عێراقیش لە بەرامبەردا بەڵێنی پاراستنی ناوەندە دیپلۆماسییەکان و دیپلۆماتکارانی بیانیی داوە./.