ئەمریکا یەکەم سیستەمی بەرگری ئاسمانیی ڕادەستی ئۆکراینا کرد

(0) / / ئەمەریکا / ئەمریکا ئۆکراینا


Apr 19, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا ڕایگەیاند کە ئەمریکا بەڵێنەکەی بۆ ڕادەستکردنی سیستەمی بەرگری پاتریۆت جێبەجێ کردووە.
چەند مانگ لە پاش بەڵێنەکەی ئەمریکا بۆ ڕادەستکردنی سیستەمی بەرگری بۆ ئۆکراینا، وەزارەتی بەرگری ئەم وڵاتە ڕادەستکردنی یەکەم سیستەمی ڕاگەیاند.
وەزارەتی بەرگری ئۆکراینا وەرگرتنی یەکەم سیستەمی پاتریۆتی ڕاگەیاند.
لە کۆتایی مانگی ئازاری 2023 زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئۆکراینا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی پێویستی بە 20 سیستەمی بەرگری ئاسمانی هەیە بەڵام تا ئێستا هیچی وەرنەگرتووە. ناوەڕاستی مانگی شوبات بوو کە ئیتالیا و فەرەنسا ڕایانگەیاند سیستەمێکی هاوبەشی خۆیان بە ناوی SAMP/T ڕادەستی ئۆکراینا دەکەن./.