ڕووسیا بە فەرمی هۆشداریی دایە کۆریای باشور

(0) / / ئەورووپا / ڕووسیا ئۆکراینا


Apr 20, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بەیاننامەیەکی فەرمیدا هۆشداریی دایە کۆریای باشور کە پێدانی چەک بە ئۆکراینا هەنگاوێکی دوژمنکارانەیە لە دژی مۆسکۆ و کاریگەری نەرێنیی لە سەر پەیوەندییەکانی هەر دوو وڵات دەبێت.
بڕیارەکەی کۆریای باشور بۆ هاوکاری سەربازی و ناردنی چەک بۆ ئۆکراینا ڕوبەڕوی کاردانەوە و هۆشداری توندی ڕووسیا بوویەوە.
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایگەیاندووە کە مۆسکۆ لە بەرامبەر وڵاتانی ڕۆژئاوا بەرگری لە خۆی دەکات کە ئۆکراینایان وەک شوێنی شەڕی بەوەکالەتی خۆیان لە دژی ڕووسیا هەڵبژاردووە.
لە درێژەی ئەو بەیاننامەیەدا هاتووە کە ئێمە پێدانی چەک بە ئۆکراینا بە بێ گرنگیدان بەوەی کە لە کوێوە دابین دەکرێت، بە هەنگاوێکی دوژمنکارانە دەزانین.
پێشتریش جێگری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ڕووسیا هەڕەشەی ئەوەی لە کۆریای باشور کردبوو کە پێدانی چەک بە ئۆکراینا دەبێتە هۆی ئەوەی کە مۆسکۆش چەکی پێشکەوتوو ڕەوانەی کۆریای باکور بکات./.