ئەشرەف غەنی: سەرکردەکانی تاڵیبان خۆیان دەوڵەمەند کردووە

(0) / / ئاسیا / ئەشرەف غەنی ئەفغانستان


Apr 21, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە کە سەرکردەکانی ئێستای تاڵیبان لە ڕێگای نایاساییەوە خۆیان دەوڵەمەند کردووە.
ئەشرەف غەنی لە پەیامێکدا بە بۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانەوە ڕایگەیاندووە کە سەرکردەکانی تاڵیبان بوونەتە دەوڵەمەندترینی خەڵکی ئەفغانستان.
ناوبراو ڕایگەیاندووە کە هەژاری تەنگی بە ئەفغانستان هەڵچنیوە بەڵام سەرکردەکانی تاڵیبان لە ڕێگای قاچاخی چەک و مادە هۆشبەرەکانەوە خۆیان دەوڵەمەند کردووە.
سەرۆک کۆماری پێشووی ئەفغانستان تاڵیبانی وەک گرووپێک پێناسە کردووە کە بە ناوی ئائینی پیرۆزی ئیسلامەوە ئەفغانییەکانیان بە بارمتە گرتووە./.