کۆتا ئاماری بومەلەرزەکەی شوباتی ڕابردووی تورکیا بڵاو کرایەوە

(0) / / ئەورووپا / تورکیا


Apr 22, 2023

قەبارەی فۆنت:
وەزیری ناوخۆی تورکیا کۆتا ئاماری قوربانییەکانی بومەلەرزە بەهێزەکەی شوباتی ڕابردووی وڵاتەکەیی بڵاو کردەوە.
سولێمانی سویلۆ ئەمڕۆ شەممە بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە بە هۆی بومەلەرزەکەی 6 ی شوباتی 2023 ی تورکیاوە، 50 هەزار و 783 کەس گیانیان لە دەستدا.
لە کاتێکدا کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری تورکیا بەڵێنی ئاوەدانکردنەوەی تەواوی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی داوە، میدیاکانی تورکیا بە توندی ڕەخنەیان لە کارنامەی حکومەت لە پاش بومەلەرزەکە گرتووە./.