لە سەدا 70 ی ئەمریکییەکان دژی گەڕانەوەی دوناڵد ترەمپن

(0) / / ئەمەریکا / دوناڵد ترەمپ ئەمریکا


Apr 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ پیشان دەدات کە لە سەدا 70 ی ئەمریکییەکان بە تایبەت لە سەدا 44 ی کۆماریخوازەکان نایانەوێت سەرۆک کۆماری پێشووی ئەم وڵاتە لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی داهاتوو بەشداری بکات.
سەرەڕای هەوڵەکانی دوناڵد ترەمپ بۆ گەڕانەوە بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2024، نیوەی کۆماریخوازەکان دژی گەڕانەوەی ناوبراون.
ئەنجامی ڕاپرسییەکی نوێ پیشان دەدات کە لە سەدا 70 ی ئەمریکییەکان دژی ئەوەن ترەمپ بۆ کێبڕکێی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا لە ساڵی 2024 بگەڕێتەوە. لە نێو ئەو کەسانەشدا لە سەدا 44 ی کۆماریخوازەکانن.
لەو ڕاپرسییەدا کە ئەنجامەکەی لە لایەن چەند ئاژانسێکی بەناوبانگی ئەمریکییەوە بڵاو بووەتەوە، لە سەدا 92 ی دیمۆکراتەکان و لە سەدا 63 ی سەربەخۆکان نایانەوێت ترەمپ بۆ گۆڕەپانی سیاسی بگەڕێتەوە./.