زیلینسکی: پوتین وەک سەدام تووشی شکست دەبێت

(0) / / ئەورووپا / پوتین ڕووسیا ئۆکراینا زیلینسکی


Apr 23, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری ئۆکراینا بە ئاماژە بەوەی کە دۆخی مەیدانی هێزەکانی وڵاتەکەی باش نییە، وتی کە سەرۆک کۆماری ڕووسیا لەم شەڕەدا بە ئامانجەکانی خۆی ناگات.
شەڕی ئۆکراینا لە کاتێکدا کە لە دووەم ساڵی خۆیدایە، بۆ هێزەکانی ئەو وڵاتە لە ڕووی مەیدانییەوە باش نییە و ڤۆلۆدیمیر زیلینسکی سەرۆک کۆماری ئۆکرایناش دەڵێت کە متمانەی بە سەرکەوتن هەیە.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنی کەناڵی العربیە وتی کە دڵنیاین ناوچە لە دەستچووەکان کۆنتڕۆڵ دەکەینەوە بەڵام لە ئێستادا لە ڕووی مەیدانییەوە دۆخەکە باش نییە.
زیلینسکی ڕایگەیاند کە ئۆکراینا سەرقاڵی خۆئامادەکردنە بۆ هێرشی سەر ڕووسیا بەڵام هیچ وردەکارییەکی ئاشکرا نەکرد.
ناوبراو وتی کە پوتین وەک سەدام کە لە شەڕی کوێت شکستی هێنا، تووشی شکست دەبێت و بە ئامانجەکانی لە شەڕی ئۆکراینا ناگات./.