کڵیچدار ئۆغلۆ: هیچ جیاکارییەک لە نێوان مرۆڤەکاندا قبووڵ ناکەین

(0) / / ئەورووپا / کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ تورکیا


Apr 24, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆکی گشتی جەهەپە و کاندیدی ئۆپۆزسیۆن بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا ڕایگەیاند کە هیچ جیاوازییەک لە نێوان مرۆڤەکاندا قبووڵ ناکرێت.
کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ وتی کە دادپەروەری بۆ تورکیا بە گشتی دێت و دەبێت ئەم دادپەروەرییە لە سەرجەم ناوچەکان و هەموو بوارێکەوە ڕەنگدانەوەی هەبێت.
ناوبراو وتی کە مرۆڤ مرۆڤە و جێگەی لە سەر سەرە و دەبێت خزمەتی هەموو کەسێک بکرێت.
کڵیچدار ئۆغلۆ وتی کە تورکیا پێویستی بە گۆڕان و ئاشتی هەیە و هەروەها پێویستی بە حکومەتێک هەیە کە مافی گەل نەخوات و دادپەروەری و ئارامی دابین بکات./.