کێن ئەوانەی بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا کرد؟

(0) / / كوردستان / محەممەد حاجی مەحمود


Apr 08, 2021

قەبارەی فۆنت:

لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ کۆبوونەوەیەک لە سەرۆکایەتی هەرێم بانگهێشت کران. کۆبوونەوەکەش بۆ کۆدەنگی و یەکڕیزی سیاسی کورد لە بەرامبەر پێشهاتەکانی داهاتوو بووە.

لەو کۆبوونەوەدا فازڵ میرانی سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیمۆکراتی کوردستان نوێنەرایەتی ئەو حیزبەی کرد. عومەری سەید عەلی ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان، سەلاحەدین بەهائەدین ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، محەممەد حاجی مەحمود سکرتێری گشتی حیزبی سۆسیالیست دیمۆکراتی کوردستان، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، ئایدن مەعروف لە پێکهاتەی تورکمان و ئانۆ جەوهەر لە پێکهاتەی کریستانی بەشدراییان لە کۆبوونەوەکەی سەرۆکایەتی هەرێمدا کرد./.