ئەردۆغان: بووینەتە خاوەن وزەی ئەتۆمی

(0) / / ئەورووپا / تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان


Apr 28, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند کە وڵاتەکەی بە فەرمی چووەتە ڕیزی ئەو وڵاتانەی خاوەنی وزەی ئەتۆمین.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لە ڕێوڕەسمی کردنەوەی فەرمی وێستگەی ئەتۆمیی ئاق قویۆ وتی کە بە پێدانی سووتەمەنی ئەتۆمی بەم وێستگەیە، وێستگەکە بە فەرمی چووەتە ڕیزی وێستگە ئەتۆمییەکانی جیهان.
ناوبراو وتی کە سەرجەم بەشەکانی ئەم وێستگەیە تا ساڵی 2028 دەست بە چالاکی دەکەن و لە سەدا 10 ی کارەبای پێویستی تورکیا دابین دەکەن.
ئەردۆغان وتی: گرنگ ئەوەیە کە بومەلەرزەکەی شوباتی ڕابردوو کاریگەریی لە سەر ئەم وێستگەیە نەبووە و ئەمەش پیشاندەری کار و چالاکی زۆر باشی ئەندازیاران و کرێکارانی ئێمەیە.
سەرۆک کۆماری تورکیا وتی کە کردنەوەی ئەم وێستگەیە بەرهەمی سەرمایەگوزاری هاوبەشی ئێمە و ڕووسیایە./.