ئەردۆغان هەواڵی کوشتنی سەرکردەی داعشی لە سوریا ڕاگەیاند

(0) / / ئاسیا / ڕەجەب تەیب ئەردۆغان داعش


May 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکی تەلەفزیۆنیدا هەواڵی کوژرانی سەرکردەی داعشی لە لایەن دەزگای هەواڵگری وڵاتەکەیەوە ڕاگەیاند.
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان شەوی یەک شەممە ڕایگەیاند کە هێزەکانی دەزگای هەواڵگری تورکیا سەرکردەی داعشیان لە سوریا کوشتووە.
ناوبراو وتی کە ئەبو حوسێن قورەیشی سەرکردەی داعش ڕۆژی شەممە لە لایەن هێزەکانی میتەوە کوژراوە.
ئەردۆغان ڕایگەیاند کە سەرکردەی داعش ماوەیەکە لە ژێر چاودێری هەواڵگری تورکیادا بووە.
داعش ڕۆژی 30 ی تشرینی دووەمی 2022 هەواڵی کوژرانی ئەبو حەسەن هاشمی سەرکردەی ئەم گرووپە و دەستنیشانکردنی ئەبو حوسێن قورەیشی وەک جێگرەوەی ڕاگەیاندبوو./.