ژنڕاڵێکی میسری هۆکاری قەیرانی سودانی ئاشکرا کرد

(0) / / ئەفریقیا / سودان


May 01, 2023

قەبارەی فۆنت:
ژنڕاڵێکی پێشووی سوپای میسر و شارەزا لە کاروباری ستراتیژی، شرۆڤەی دوایین گۆڕانکارییەکانی سودان و شەڕ و پێکدادانی نێوان هێزەکانی سوپای ئەو وڵاتە و هێزەکانی پشتیوانی خێرای کرد.
سەمیر فەرەج لە بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا وتی کە میسر و سودان 1300 کیلۆمەتر سنوری هاوبەشیان پێکەوە هەیە و ڕووداوەکانی سودان کاریگەری لە سەر میسر دادەنێت لە بەر ئەوەی کە سودان بە قووڵایی ستراتیژی ئێمە دادەنرێت.
ناوبراو وتی کە 5 ملیۆن سودانی دانیشتووی میسرن، ڕووباری نیل قاهیرە و خەرتوم پێکەوە دەبەستێتەوە، ئەم دوو وڵاتە ئاسایشی دەریای ڕەش دابین دەکەن و ئەمەش هەر دوو وڵاتی پێکەوە گرێداوە و تا شۆڕشی 23 ی تەمموزی ساڵی 1952 یەک وڵات بوون.
سەمیر فەرەج وتی کە ناوچەی دارفۆر بە هۆی یەدەکی ئاڵتوون، یورانیۆم، نەوت، ئاژەڵداری و کشتووکاڵی سرنجی زۆری لە سەرە و سودانی خستووەتە بەردەم گۆڕانکارییەکی زۆرەوە.
ئەو ژنڕاڵە میسرییە وتی کە ژمارەیەک وڵات هەوڵی جیاکردنەوەی دارفۆر لە سودان دەدەن و ئەمەش هۆکارێکی گرنگی قەیرانی ئێستای سودانە، وەک چۆن کە سودانی باشور لەو وڵاتە جیا کرایەوە./.