کڵیچدار ئۆغلۆ: پەیوەندی لە گەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا باشترە تا لە گەڵ ڕووسیا

(0) / / ئەورووپا / کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ تورکیا


May 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
کاندیدی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی تورکیا و ڕکابەرەکەی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕایگەیاند کە پەیوەندی ئەنکەرە و وڵاتانی ڕۆژئاوا لە پەیوەندی لە گەڵ ڕووسیا باشترە.
کەمال کڵیچدار ئۆغلۆ لە چاوپێکەوتنی کەناڵی بی بی سی وتی کە ئەگەر سەرکەوتن بە دەست بێنم دیمۆکراسی و ئازادی بۆ تورکیا بە دیاری دێنم.
ناوبراو وتی کە خەڵک دەتوانن ئازادانە ڕەخنە لە من بگرن و دڵنیایی دەدەم کە مافی ئەوانە و لە سەر ئەوەش دەستبەسەر ناکرێن.
ناوبراو سەبارەت بە پەیوەندییەکانی دەرەوەی تورکیاش وتی کە ئێمە لە ساڵی 1963 ڕامانگەیاند دەمانەوێت ببینە ئەندامی یەکێتی ئەورووپا، ئێمە دەمانەوێت بەشێک لە جیهانی پێشکەوتوو بین بەڵام ئەردۆغان دژی ئەمەیە و وا بیر ناکاتەوە، ئەو دەیەوێت دیکتاتۆر بێت و ئێمەش داوای میدیای ئازاد و دەزگای دادی سەربەخۆ دەکەین.
کاندیدی هەڵبژاردنەکانی تورکیا هەروەها وتی کە متمانەمان بە ئەردۆغان و سیستەمەکەی نییە./.