لە سودان 19 ملیۆن کەس هەڕەشەی کەمبوونی خۆراکیان لە سەرە

(0) / / ئەفریقیا / سودان


May 06, 2023

قەبارەی فۆنت:
ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشدارییدا کە 19 ملیۆن کەس لە سودان هەڕەشەی کەمبوونی خۆراکیان لە سەرە.
فەرحان حەق جێگری وتەبێژی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی کە بەرنامەی خۆراکی جیهانی سەبارەت بە ئەگەری کاریگەری کەمبوونی خۆراک لە سودان و هەڕەشەکانی سەر 19 ملیۆن کەس لە دانیشتووانی ئەو وڵاتە لە ماوەی 3 تا 6 مانگی داهاتوو هۆشدار دەدات.
ناوبراو وتی کە لە ئەگەری بەردەوامی شەڕ و پێکدادانەکان، تا 6 مانگی داهاتوو ژمارەی ئەو کەسانەی کە تووشی نەبوونی ئاسایشی خۆراک دەبن 2 تا 2 ملیۆن و 500 هەزار کەس زیاتر دەبێت و بەمەش کۆی گشتی ئەو کەسانی تووشی قەیرانی کەمبوونی خۆراک دەبن لە سودان دەگاتە 19 ملیۆن کەس.
فەرحان حەق وتی کە نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە دۆخی سودان ڕۆژ لە دوای ڕۆژ مەترسیدارتر دەبێت.
ناوبراو داوای ئەوەیکرد کە 455 ملیۆن دۆلار بۆ کۆنتڕۆڵکردنی شەپۆلی کۆچکردن لە سودانەوە بۆ وڵاتانی دراوسێ تەرخان بکرێت./.