نێچیرڤان بارزانی لە سەر ناکۆکییەکانی پارتی و یەکێتی داوای چی لە سودانی کردووە؟
(0) /
چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ڕۆژانی داهاتوو بۆ نزیکردنەوەی بۆچوونەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیمۆکراتی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوانیان نێوەندگێڕی بکات.
ڕۆژنامەی سەباح ڕایگەیاندووە کە ئەم داوایە لە لایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە میانەی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ بەغدا ئاراستەی محەممەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق کراوە.
نزیکبوونەوەی سیاسی لە نێوان هەولێر و بەغدا وایکردووە کە داوای وەها لە سەرۆک وەزیرانی عێراق بکرێت و ئەویش ڕەزامەندی لە سەر دەرببڕێت./.
تێبينيێك بنێرە: