ئەمریکا: پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا ئاسایی ناکەینەوە

(0) / / ئەمەریکا / سوریا ئەمریکا


May 09, 2023

قەبارەی فۆنت:
ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە پەیوەندییەکانی لە گەڵ حکومەتی سوریا ئاسایی ناکاتەوە و سزا و گەمارۆکان بەردەوام دەبن.
لە ڕاگەێندراوێکی کۆشکی سپیدا هاتووە کە بڕیاری وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکان لە گەڵ سوریا، سەرجەم وڵاتانی عەرەبی ناگرێتەوە.
ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە بە هاوبەشەکانی دەڵێت یاسای سزار بۆ گەمارۆکانی سەر سوریا وەک خۆی دەمێنێتەوە و لە گەڵ ئەوان ڕاوێژ دەکرێت تا سزاکان نەیانگرێتەوە./.