بەشار ئەسەد دووشەممە سەردانی سعوودیە دەکات
(0) /
سەرچاوە سعوودییەکان ڕایانگەیاندووە کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا پێش کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی سەردانی ئەم وڵاتە دەکات و لەو کۆبوونەوەدا بەشدار نابێت.
سەرچاوە سعوودییەکان ڕایانگەیاندووە کە بەشار ئەسەد سەرۆک کۆماری سوریا ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو سەردانی ڕیاز دەکات و لە گەڵ سەلمان بن عەبدولعەزیز شای سعوودیە کۆدەبێتەوە.
ئەسەد لە کۆبوونەوەی لوتکەی عەرەبی کە بڕیارە 19 ی ئایار لە شاری ڕیاز بەڕێوە بچێت بەشداری ناکات و فەیسەڵ مێقداد وەزیری دەرەوەی سوریا نوێنەرایەتی وڵاتەکەی دەکات./.
تێبينيێك بنێرە: